ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا: بارزانی زامن و پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستانه

بیلیفید 10 ئاب/ ئۆگۆست (PNA) – گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان – سوریا، ده‌ڵێت: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زامن و پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی كوردستان.گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا، سه‌رحان عیسا تایبه‌ت بۆ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: بارزانی نه‌ك هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ كوردانی ئێزدی یا ته‌نیا بۆ پارتێكی سیاسی، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی پێكهاته‌، چین و توێژی جودا و هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان زامن و هێوایه‌ی گه‌وره‌یه‌.
ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی به‌ سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌كه‌ی توانیویه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌ ته‌واوی دنیا بگه‌یه‌نێت و هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنیشی به‌ره‌و پێوه‌شی ببات.

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا، له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان گووتی: خواست و ئامانجی ئێمه‌ له‌م قوناغه‌ی ئێستای سوریادا، سوریایه‌كی دیموكراسی، فیدڕال و فره‌ حزبییه‌ كه‌ تێیدا ته‌واوی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جێگه‌یان ببێته‌وه‌ و دوا رۆژێكی رۆشنیان هه‌بێت.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی، ئاماژه‌یدا ” له‌ ناخی ئامانجه‌كانی گه‌لی رۆژئاوادا، سه‌رۆك بارزانی سیاسه‌تێكی حه‌كمیانه‌ی خستۆته‌ڕوو”.

سه‌رحان عیسا له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، داوای له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد‌ خۆیان له‌ سیاسه‌تی تاكڕه‌وی دووبه‌ره‌كی دوور بخه‌نه‌وه‌، گووتیشی: پێویسته‌ هه‌وڵی یه‌كگرتوویی كوردستان و یه‌خستنی گوتاری سیاسیی بده‌ن.

http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=317838

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *